ترەمپ و کیم بەبێ رێککەوتن شوێنی کۆبوونەوەکەیان جێهێشت
بڕیاربوو ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و
کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور لە لووتکەکەی نێوانیان رێککەوتنێک واژۆبکەن،
بەڵام هیچ رێککەوتنێکیان واژۆنەکرد و شوێنی کۆبوونەوەکەیان جێهێشت.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ،
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوانیدا وردەکاری رێکنەکەوتنی نێوان خۆی
و کیم جۆن ئونی رونکردەوە و وتی، سەرۆکی کۆریا داوای هەڵگرتنی هەندێک سزای کردوە کە
لەم قۆناغەدا پێیان باش نەبوە، بەڵام کاتیان لەبەردەستایە و لە ئایندەدا دانوستانەکان
دەستپێدەکەنەوە.
لەبارەی تاقیکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکانیشی، ترەمپ
ئاماژەی بەوەکرد، کیم جۆن ئون بەڵێنی پێداوە کە هیچ تاقیکردنەوەیەکی موشەکی ئەنجامنەدات
تا لێکتێگەشتنێکی دیکە دروستدەبێت و دەگەنە رێککەوتنێک لەوبارەیەوە.
پێشتر لە دیداری بەیەکگەیشتنی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای
باکور لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبو، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ
کیم جۆن ئون هەیە و هیوایەکی زۆری هەیە کە لە دووەمین کۆبونەوەی لوتکەی نێوانیان
بگەنە رێککەوتن.
