لەنیشانە باوەکانی بەکتریای ماعیدە Helicobacter pylori (H.pylori)
ــ هەستکردن بەئازار و سوتانەوەی ماعیدە
ــ ئازاری ناوسک بەتایبەت لە کاتی برسێتیدا
ــ سەرسوڕان
ــ کەمبونەوەی حەزی خواردن
ــ کێش دابەزین( لاوازبوون)
ــ زۆر قڕقێنەدانەوە(هێڵنج)
ــ ئاوسانی ســک
ناوی ئەم بەکتریایە بە هێلیکۆپتەر ناو نراوە چونکە لە کۆتای بەکتریاکە چەند قامچیەکی هەیە وەکو باڵەکانی هێلیکۆپتەر دەیانجوڵێنێ .
بە دڵنیایەوە شیکاری بۆ بونی ئەم بەکتریایە لە تاقیگەی دایــــــک ئەنجام دەدرێت بە سێ جۆر .
یەکەم : لە خوێن دژە بەکتریاکە(antibody) دەدۆزینەوە بەڵام ئەم ڕێگایە زۆر ورد نیە چونکە هەندێ جار نەخۆشەکە چاکیش بۆتەوە بەڵام هەر دەڵێت بەکتریاکەی هەیە, بۆ چارەسەری ئەمە لە جۆری سێیەم باسی دەکەین .
دووەم : شیکاریەکە لە پیسی دەکرێت واتە ڕاستەوخۆ بەکتریاکە (مەبەستم پرۆتینەکانی(antigen) ) دەدۆزرێتەوە .
سێیەم :ئەمیش لە خوێن دەکرێت بەڵام بە ئامێریکی پێشکەوتوتر (ئیلایزە) لێرەدا نەخۆش بەشێوەیەکی ژمارەی ئەنجامەکان دەبینێت وە بۆی ڕون دەبێتەوە ئێستا بەکتریاکەی هەیە یان پێشتر هەیبوە .
تاقیگەی دایک ـ حاجیاوا
هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووتان ـ کریم