بۆ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە 50 ملیۆن دینار تەرخانکراوە
لە 16ی3دا یادی کیمیابارانی
هەڵەبجە دەکرێتەوە و بۆئەو یادەش 50 ملیۆن دینار تەرخانکراوە، ڕێکخەرانی یادەکەش هیوادەخوازن
زۆرترین میوانی بیانی بەشداربن.
کامەران مستەفا وتەبێژی
یادی ٣١ ساڵەی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
“یادی کیمیابارانی ئەمساڵ لە ژێر دروشمی ‘هەڵەبجە بەرەو ژیانەوە، هەڵەبجە بەرەو هیوا’
بەڕێوەدەچێت، لە 16/3/2019 لە نێو یاریگای گشتی پارێزگاکە لە کاتژمێر10:30 خولەکی
بەیانی یادەکە دەستپێدەکات”.
لە بارەی خەرجی یادەکەوە
کامەران مستەفا ڕایگەیاند: "لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڕی 50ملیۆن دینارمان
بۆ تەرخانکراوە، پارساڵیش تەنها 33ملیۆن و ساڵی پێشووتریش تەنها 50 ملیۆن، بۆ یادەکە
تەرخانکراوە، وەک باسدەکرێت پارەکە زۆر نییە، تەنانەت هێندەی خەرجی دیبەیتەکانی سلێمانی
و هەولێر نیە".
ڕێکخەرانی یادی 31 ساڵەی
کیمیابارانی هەڵەبجە داوەتنامەیەکی زۆریان بۆ کەسایەتییەکانی دەرەوەو ناخۆش ناردووە،
هیوا دەخوازن لە ڕێی میوانەکانەوە "زۆرترین هاوکاری نێودەوڵەتی وناوخۆیی کۆبکرێتەوە
بۆ ئاوادانکردنەوەی پارێزگاکە".
