مامۆستایهكى زانكۆ:وا باشترە یەکێتی ببێتە ئۆپۆزسیۆن
وا باشترە یەکێتی ببێتە ئۆپۆزسیۆن
د. موئمین زەڵمی رایدەگەیەنێت، بۆ سیستەمی سیاسی با ئەمجارە فۆڕمێکی جیاواز ئەزموون بکرێت و وا باشترە (یەکێتی) ببێتە ئۆپۆزسیۆن.
د. موئمین زەڵمی ( مامۆستاى زانكۆ)رایدەگەیەنێت: " لە پاش ڕاپەڕینەوە، زۆرترین فۆڕمی حکومەتداریمان بینی؛ حکومەتی دوو ئیدارەیی، حکومەتی فیفتی بە فیفتی، حکومەتی بنکەفراوان، حکومەت بە ئۆپۆزسیۆنەوە، و حکومەتی ئۆپۆزسیۆن وەدەرنراویشمان بینی، با ئەمجارە فۆڕمێکی جیاواز ئەزموون بکرێت.
زەڵمی راشیدەگەیەنێت: ؛بۆ سیستەمی سیاسی وا باشترە (یەکێتی) ببێتە ئۆپۆزسیۆن، چوار ساڵی داهاتوو با (پارتی) و هێزەکانیتر حکومەت تەشکیل بکەن."
د. موئمین زەڵمی دەشڵێت: " ئەمە تاقە سیستەمێکە لە کوردستان پەیڕەو نەکراوە، با ئەمەش ببینین، ئەگەر هیوایەک ماوە بۆ چاکسازی لەم وڵاتەدا با نیشانی خەڵک بدرێت".
