(10) هاوڵاتی شەهید بون.. تورکیا ئامێدی بۆردومان کردەوە
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا جارێكی دیکە به چڕی ناوچه‌ی ئاڤاشین له سنوری ناحیه‌ی شیلادزێ بۆردومان کرد و تا ئێستا بەهۆیەوە (10) هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
دوای كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ناوچه‌كانی (ئاڤامارك، ئاڤاشین، نێروه و رێكان) له قه‌زای ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، شه‌وی رابردو جارێكی دیکە فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له سەعات (10:00) شه‌و تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌چڕی بۆردومانی ناوچه‌ی ئاڤاشینی سه‌ر به‌ناحیه‌ی شیلادزێی سه‌ر به‌قه‌زای ئامێدیان كرد.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت ئەو بۆردومانە دوبارە زیانی گیانی هه‌بوبێت.
لەماوەی (24) سەعاتی رابردودا فڕۆكه جەنگییەکانی توركیا چه‌ند جارێك ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك و به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی (ئاڤامارك، ئاڤاشین، نێروه و رێكان)یان بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه (10) هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بون.