سبەی پەرلەمانی كوردستان یەكەم كۆبوونەوە بۆ كردنەوەی خولی بەھارە دەکات
پەرلەمانی کوردستان بەبێ ئامادەبونی یەکێتی لە کۆبونەوەکانی بەردەوام
دەبێت.
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كارنامەی كۆبوونەوەی سبەی
پەرلەمانی بڵاوكردووەتەوە، بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، كۆبوونەوەكە بە مەبەستی
كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م، له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن، له‌لایه‌ن
سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی برگه‌ی (سێیه‌م) له ماده (18)ی په‌یڕه‌وی
ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بێت.
18ی ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستان دەستەی سەرۆكایەتی ھەڵبژارد و لە
كۆبوونەوەیەكی نا ئاساییشدا لیژنەی یاسایی پێكھێندرا، چاوەڕێش دەكرێت یەكەم كاری
پەرلەمان، ھەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان بێت.
