پێش نهورۆز موچهى ههموو فهرمانبهران دابهش دهكرێت
ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بە دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو و بەوەش كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی ساڵی ڕابردوو دێت، بەڵام لە ڕۆژی دیاریكراودا دابەشناكرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە (زهمان 24)ی ڕاگەیاند، ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی كانوونی یەكەم”مانگی 12″ كراوە و لە هەفتەی داهاتوودا لەسەر خشتەی مانگەكانی پێشوو دابەش دەكرێت.
بەپێی خشتەی مانگەكانی پێشوو، دابەشكردنی موچە لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێدەكات و پاشان یەكەكانی 80ی پارتی و 70ی یەكێتی و دواتریش موچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی دابەش دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان حكومەت هەوڵدەدات پێش نەورۆز موچەی هەموو موچەخۆران بدات و دوای پشووەكانی نەورۆزیش بڕیار لەسەر پاشەكەوت بدرێت