لە هەرێمی كوردستان 700 ئاوارەی فەلەستینی هەیە
بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: یەك ملیۆن و 200هەزار ئاوارە لە كوردستان نیشتەجێن، بە بێ ئەو ئاوارانەی لە ناوچەكانی تری عێراقەوە رویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە پرسی ئاوارە و پەنابەران لە كوردستان، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافی مرۆڤ و نوێنەری رایگەیاند: ملیۆنێك و 220 هەزار و 700 پەنابەر لە كوردستاندا هەن.
ناوبراو لە بارەی ژمارە و دابەشبونی ئەو پەنابەرانەوە رایگەیاند: ئەو ملیۆنێك و 220 هەزار و 700 پەنابەرەی لە كوردستاندا هەن، 20 هەزاریان پەنابەری توركین و 300 هەزاریان پەنابەری ئێرانی و 900 هەزاریان پەنابەری سووری و 700كەسیشیان پەنابەری فەلەستینین.
بەرپرسی ئەو فەرمانگەیە هیچ ئاماژەیەكی نەدا بە ئاوارەكانی خوار و ناوەراستی عێراق و تەنها باسی لەو ئاوارە و پەنابەرانەكرد كە لە وڵاتانی ترەوە هاتونەتە هەرێم و كەمپی سەر بەخۆیان بۆ كراوەتەوە، جگە لە ئاوارە فەلەستینیەكان كە لە ناو خەڵكیدا ژیان دەكەن
