بەڵگە... پەرلەمانتارێكی پێشووی یەكگرتوو كرایە نوێنەری سەرۆك كۆمار
پەرلەمانتارێكی پێشووی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرایە نوێنەری سەرۆك كۆمار، ماوەی دوو رۆژیشە بە شێوەیەكی فەرمی دەستی بەكار كردووە.
بەگوێرەی وێرەی وێنەیەك كە دەست كەوتووە عادل نوری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی پێشوو كراوەتە نوێنەری بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق.
بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكایەتی كۆمار ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی یەكگرتوو لە رۆژی 5ی شوبات بە شێوەیەكی فەرمی دەستی كردووە بەكار و لە ناو سەرۆكایەتی كۆمار كار دەكات.
