بە چوار كەس ملیارێك و 600 ملیۆن دیناریان دزی
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەغداد دەستگیر كردنی باندیچكی چوار كەسی راگەیاند كە بانكێكیان بڕیوە و بڕی یەك ملیار و 600ملیۆن دیناریان بردووە.
ئەو بەرێوەبەرایەتیە لە پەرەی تایبەتی خۆیان لە فەیسبووك وێنەی ئەو باندەی بڵاو كردەوە و رایگەیاند بە هاوبەشی هێزە ئەمنییەكان توانیویانە باندەكە دەستگیربكەن، بڕی یەك ملیار و600ملیۆن دیناری یەكێك لە بانكەكانی بەغدادیان دزیبوو، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بە وردەكاری دزینەكە نەكرددووە.
پۆلیس لە بارەی پێناسی باندەكەوە رایدەگەیەنێت كە چوار كەسبوون و یەكێكیان رەگەزی مێبووە و كارمەندی بانكەكە بووە، پڕۆسەكەش بە هاوكاری پۆلیسی مەسبەحو بە سەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی شارەكە ئەنجام دراوە.
