بڕۆکلی ( Broccoli ) بڕوکلی چییه ؟
لەم سەردەمەدا برۆکلی بووەتە ئەستێرەیەکی درەوشاوەیەکی ناو سەوزەکان لەبەر بوونی ژمارەیەکی زۆری پێکهاتەی کیمیاوی کە تیایدا بەرگری لە توشبوون بە نەخۆشی دەکەن .
هیچ تویژینه وه یه ک هه یه؟
بەڵێ
دوو توێژەرەوەی ئەمەریکی بە ناوی
(جون .ج. میکنۆفیز ولیۆن براد لۆ ) لە پەیمانگاری توێژینەوەی هۆرمۆنەکان لە نیۆرێۆك مادەیەکیان لە ناو برۆکلی دۆزیوەیەوە بە ناوی( ئیندۆل- Indoles ) ئەو پێکهاتانە لە کلاسی قەرنابیتەکاندا هەیە (vegetables crusifrous ) کە بریتین لە قەڕنابیت وبرۆکلی وکەلەرم کاهو لەف ئەم ماددەیە کار دەکاتە سەرتێکشکان و شیکردنەوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین بە تایبەتی لەو شوێنانەی کە کاریگەری ئەو هۆرمۆنەیان زۆر لەسەرە .هەندی توێژەرەوەی تر لە زانکۆ .
( John Hopkins Univesity School of Medicine)
مادەیەکی ترین لە ناو برۆکلی بە ناوی
(سەلفۆرافان- Salforaphane ) کە ماددەیەکی کبریتی تیایە کە ئەویش لە لایەن خۆیەوە کاردەکاتە سەر خانەو شانانەکانی لەش تا وەکو ئەنزیمێك درووست بکات دژی شێرپەنجەکان
( Canser Fighting enzymes )
هەروەها ئەو ماددەیە سەلفۆرامان لە ناو گێزەر وپیازی سەوزیشدا هەیە ، هەروەها برۆکلی ماددەی بیتا کارۆتین( Beta carotene ) تێدایە کە دژی شێرپەنجە کار دەکات وئەویش بە هۆی بوونی سیفەتی ( دژە ئەکسدە - Antioxidants) لە کتابی ( قەڵەوی وریژیم ) کە لە بڵاوکراوەکانی ( نارین )ە ولە نووسینی وەرگێرە ، بە درێژی باسی ئەنتی ئەکسدە کراوە ، هەروەها لە برۆکلی ژمارەیەك زۆری کانزاو ڤیتامینات هەیە وەك: کالسیوم و پۆتاسیۆم و ترشی فۆلێك وسیلینیۆم و ڤیتامین سی کاری گەری ئەمانەش لەم خاڵانەی خوارەوەیە:
۱. کالسیۆم وترشی فۆلێك : کاردەکەن وەك دژە شێرپەنجە
۲. بۆتاسیۆم : هاوسەنگی شلەی لەش دەکات وڕێکخەری لێدانی دڵ وپەستانی خوێنە
۳. ڤیتامین سی : بەرگری لەش زیاد دەکات دژی هەوکردن وکاریگەری دژە ئەکسەدەش هەیە
٤. سیلینیۆم : کار دەکات وەك دژە شێرپەنجە و جەڵتەی دڵ ومێشك ،
زانایانی عەرەب وەك ئێبن سینا ورازی شێرپەنجەیان ناسیوە وکاریگەری قەرنابیتشیان لەسەر ئەو جۆرە نەخۆشیانە باس کردووە بەهەردوو جۆرەکانییە ،کە بریتین لە ترسناك وسووك
( Maligh ant &Benigntumars)
بە کارهێنانی ئەو رووەکانە پێش هاتنە کایەی نەشتەگەری وسووتاندن وبڕین وتیشکی لێزەری بووە ، ئەوانەی ناکەن کۆمەڵەی قەرنابیت بخۆن لە ڕۆژئاوا حەبێکی تایبەتیان درووست کردووە بە ناوی (Broccli Isolatced Extact ) هەرچەندە خواردنی ڕووەکەکە باشترە لە حەبەکە چونکە ماددەی تری وەک ڕیشاڵی زۆر تیایە بۆ هەرس و قەبزی ومەیاسیری باشە .