پیکی توشی پێکان دەبێت و دووردەکەوێتەوە
بەرگریکاری بە توانای یانەی بەرشەلۆنە جێرارد پیکی ، لە یاریەکەی ئیسپانیۆل توشی پێکان دەبێت و لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە، پیکی لە ئەژنۆیدا توشی پێکان بووەو چاوەڕوان دەکرێت چەند هەفتەیەک دووبکەوێتەوە کە بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی ڤالانسیا لە جامی شا ئامادە نابێت، بەڵام بۆ رووبەڕووبونەوەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن .