بڕیارێكی به‌غدا نرخی دۆلار له‌بازاره‌كانی هه‌رێم داده‌به‌زێنێت
لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرنگی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكراده‌كات كه تایبه‌ته به‌هه‌ڵگرتنی سزای بانكه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێم.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتحادیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆوه‌ببینێت ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر مامه‌ڵه داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت.
ناوبراو وتیشی: به‌غدا ده‌توانێت دراوی دۆلار زیاتر بخاته بازاڕه‌كانی هه‌رێمه‌وه و جگه‌له‌وه‌ش هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن هاوشێوه‌ی هاوڵاتیانی دیكه‌ی پارێزگاكانی عیراق دراوی دۆلار له لقه‌كانی بانكی مه‌ركه‌زی له‌پارێزگاكانی هه‌رێم وه‌ربگرن، به‌جۆرێك كه هه‌ر 100دۆلاری ئه‌مریكی به117هه‌زار دیناری عیراقی وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاوه هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاری راگرتنی مامه‌ڵه داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی هه‌رێم جێبه‌جێكرد، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی بانكه‌كانی به‌غداش هه‌بووه.