تا ئێستا هیچ كاندیدێك نیه : وادەی خۆتۆماركردن بۆ سەرۆكایەتی هەرێم درێژكرایەوە
بەرێوەبەری گشتی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی هیچ كەسێك تائێستا خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید نەكردوە ماوەی خۆتۆماركردن بۆ 3ی مانگی داهاتوو درێژ كرایەوە.
شۆرش حەسەن، بەرێوەبەری گشتی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند"ماوەی خۆتۆماكردنی قەوارە سیاسییەكان و سەرۆكایەتی هەرێم بەیانی 18/9/2017 كۆتایی دێت بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ كەسێك تائێستا خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید نەكردوە ماوەی خۆتۆماركردن بۆ 3ی مانگی داهاتوو درێژ كرایەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ماوەی خۆتۆماركردنی قەوارە سیاسیەكان بەیانی دووشەممە كۆتایی دێت و تائێستاش 22 قەوارە خۆیان تۆماركردوە تاوەكو بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن و تەنها یەك قەوارە پەسەندكراوە".