ماوەی 22 مانگە سەرجەم لێدوانەکانی ڕاوێژکارێکی بارزانی ڕاست نین
ماوەی 22 مانگە پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پەکخراوە و ڕاوێژکارێکی سەرۆکی پارتی هەرچی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکانی هەیە پێچەوانە دەردەچن و ڕاست نین.
هێمن هەورامی، کەبەیەکێک لە ڕاوێژکارەکانی مەسعود بارزانی دادەنرێت و تۆمەتبار دەکرێت بە دروستکردنی ناوچەگەری لەناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا لەماوەی داخستنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکانی ئێستەی لایەنە سیاسییەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان سەرجەم لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکانی پێچەوانە دەردەچن و ڕاست نین.
لەماوەی ڕابردوودا، هێمن هەورامی لە میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و میدیا سێبەرەکانی پارتی لە سلێمانی و هەولێر چەندین جار ئاماژەی بۆئەکردوە پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری یەکجاری داوە لەسەر نەگەڕانەوەی یوسف محەمەد و وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی کوردستان بەڵام لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان پەشیمان بوویەوە لەو هەڵوێستەی و لە ئێستادا ئامادەیە پێشوازی لە یوسف محەمەد بکات بۆ گەڕانەوەی پەرلەمان.
لەدواین لێدوانیدا، هێمن هەورامی باسی لەوەکرد، کە ئەمڕۆ یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان دوای داخستنی کاتژمێر (11:00) دەست بە کۆبونەوەکان دەکات بەڵام کۆبونەوەکە نەک هەر ئەمڕۆ نەکرا بەڵکو دوخرا بۆ کاتێکی نادیار و ئەگەری ئەنجام نەدانی کۆبونەوەش هەیە.
جێی ئاماژەیە پێشتر ئەمریکا و نوێنەری بەشێک لە وڵاتان داوایان لە پارتی و بارزانی کرد کە هێمن هەورامی بێدەنگ بکەن و بیوەستێنن لە لێدوان چونکە زیان بە کۆبونەوەکان دەگەیەنێت، وە پێشتر کۆبونەوەیەکی بۆ هەورامی و هەڵەبجەییەکانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر ڕێکخست و کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا.