دۆسییەی گەندەڵییەکانی نەجمەدین کەریم بڵاوکرایەوە
پارێزگاری كەركوك، لەلایەن دەستەی دەستپاكی عێراقەوە، 64 سكاڵای لەسەر تۆماردەكرێتو بە هەدەردانی سامانی گشتیو مەحسوبیەتو پترۆدۆلار تۆمەتباردەكرێت، هۆكاری لادانەكەشی لەپۆستەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێنرێتەوە.
بەپێی ژمارەیەک نوسراو كە دەست هەفتەنامەی (ژیان) كەوتون، لەماوەی ساڵانی (2013 و 2014)دا 64 داوای یاسایی لەسەر پارێزگاری كەركوك تۆماركراوە، بەڵام لەكاتی خۆیدا نەجوڵێنراوەو زۆربەشیان لێكۆڵینەوە لەبارەیانەوە بەردەوامە.
سێ مانگ زیاترە دۆسیەكان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كراونو لەوێوەشەوە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراون.
سكاڵاكە لەسەر "گەندەڵیو خراپ بەكارهێنانی پۆستی پارێزگاری بۆ بەرژەوەندی كەسیو بەهەدەردانی سامانی گشتیو مەحسوبیەتو پترۆدۆلارن".
نیازی معمار ئۆغڵۆ، بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەران عێراقو _بەرەی توركمانی لەكەركوك بە هەفتەنامەکەی راگەیاندوە"دەیان دۆسیە لەدەستەی دەستپاكی عێراقی دژ بە نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك هەیە پەیوەندییان بەگەشەپێدانی هەرێمەكانو پارێزگاكان پترۆ دۆلارو بەهەدەردانی ماڵی گشتیەوە هەیە".