دادگای فیدرالی فه‌رمانی راگرتنی رێوشوێنه‌كانی ریفراندۆم ده‌رده‌كات
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "تائێستا هیچ بڕیارێك نییه بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستاندا". دادگای فیدرالیش فه‌رمانی راگرتنی ده‌دات.
نێچیرڤان بارزانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی رووسیا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم رایگه‌یاند: "تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێك نییه بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆمیش بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه پێكهێنراوه، بۆیه ده‌بێت ئه‌وان بڕیارێكی له‌وجۆره بده‌ن، به‌ڵام بڕیاره‌كه ئه‌وه‌یه له 25ی ئه‌م مانگه‌دا ریفراندۆم ئه‌نجامده‌درێت".
نێچیرڤانی بارزانی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و وه‌ڵامی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشنیاری ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه، ده‌ڵێت "له راستیدا هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو، هاوكات له سه‌ردانه‌كه‌ی برێت مهكگۆركیش بۆ راگه‌یاندنی ههڵوێستهكهبوو كه كاتی ریفراندۆمه‌كه باش و گونجاو نییه، جهختكردنهوهبوو له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشتر رایانگه‌یاندبوو، ئێمه‌ش به‌ڕاشكاوی وتمان كاته‌كه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه گونجاوه. بۆیه هه‌ردوولا گفتوگۆ‌و روانینی جیاوازمان له‌وباره‌وه هه‌بووه".
ئه‌م لێدوانه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتێكدایه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دادگای فیدرالی فه‌رمانی داوه رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابگیرێت.
