دوو ٣١ی ئاب ناكاته ٦٤
شاناز
ئه‌رێ ده‌زانی دوو ٣١ی ئاب هێشتا ناكات به ٦٤كهو؟
هه‌رچه‌ند ئێستا لهقۆناغێكین ده‌خوازێ هه‌موو جیاوازه‌كانمان لهكهوانهیهك كۆبكه‌ینه‌وه ئه‌ویش(سه‌ربه‌خۆی)یه.
به‌ڵام چی بكه‌ین، شانازه بێ شانازیه‌كان و عادله نا مورادهكانی زه‌مه‌نی سه‌ر لێشوان وئاواتخوازانی سه‌ركزی، ناچارمان ده‌كه‌ن لێیان بێینه قسه!
ئه‌وه‌ی ئێستا من ده‌یڵێم، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به یه‌كێتی و یه‌كێتیه سه‌ر به‌رزه‌كان نییه، ته‌نها وه‌ڵامێكه بۆشانازێك كه هیچ شانازیه‌كی له نێو یه‌كێتی نییه ونه‌ماوه، له‌ماوه‌ی ڕابردووش‌دا، ئه‌گه‌رچی یه‌كێتیه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان ئازایانه وه‌ڵامیاندایه‌وه و پله‌یان لێی سه‌نده‌وه!
ئه‌م عه‌مید شانازه بندیواره، كه خۆی و له‌تیف ره‌شیدی مێردی، به نه‌شته‌ر كه‌وتوونه‌ته گیانی زامداری ئه‌م خه‌ڵك و خاكه و هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵیان، بزنس و گه‌نده‌ڵیه، خه‌یاڵیان لای ئه‌و كۆشك و باڵه‌خانه و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریانه‌یه له به‌غدا و شوێنه‌كانی تر، كه ده‌ترسن له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وێیان، بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه!
هیچ ده‌مێك حازرنیم، ئاستی خۆم هێنده دابه‌زێنم و له‌گه‌ڵ كه‌سانی وه‌ك شاناز گفتوگۆ بكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شاناز له‌خۆی ڕاده‌بینێت، بۆ بابه‌تی ٣١ی ئاب، حازرم له كامه هۆڵ یان ته‌له‌فزیۆن وده‌زگا، با ئه‌و ده‌ستنیشانی بكات،گفتوگۆیه‌كی كراوه ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كان و رووداوی ٣١ی ئاب بكه‌ین، باشی تێده‌گه‌یه‌نم ئابی پیرۆز "دفع الفاسد باڵفسد" بوو، ئا لێره‌شه‌وه، به ئارگیومێنت و عه‌قڵ و مه‌نتق، كارێكی پێده‌كه‌م، با به ده‌واری شڕی نه‌كردبێ!
ئه‌و ده‌مه، بۆی روونده‌كه‌مه‌وه ٣١ی ئاب كاردانه‌وه‌ی چیه؟، بۆ رویدا؟، چی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا و ئه‌گه‌ر نه‌كرابا، چی ڕوویده‌دا؟!به شاناز ده‌ڵێم، كه به‌رهه‌می ٣١ئاب ده‌ستی كێی بڕی و چی خوڵقاند و چ هاوكێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه بوو؟!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نازانم شاناز چۆن ڕووی دێ، زوو زوو باسی جاشایه‌تی بكات، مه‌گه‌ر هێنده بێت كه له‌زانستی ده‌رونناسی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌ر كه‌سێك له چی زۆر هه‌ست به شه‌رمه‌زاری بكات له‌و بابه‌ت و پرسه، زۆر قسان ده‌كات!شانازیش فرچكی له زه‌مه‌نی جاش بوون وه‌رگرتوه، ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌وی لێ له‌دایكبووه، زه‌مه‌نی "كۆڵوانه سوره‌كان" و سه‌ره‌تای جاشبوونی ئه‌ندازیارانی جاشایه‌تی بووه!
بۆیه پێی ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر شتێك له جه‌مع و ته‌رح ده‌زانی ٣١ئاب +٣١ئاب كۆبكه‌وه، هێشتا دوو یان چواری بۆ شه‌ست و چوار و شه‌ست و شه‌ش كه‌مده‌بێت، هه‌رچه‌ند ڕوداوی ٣١ی ئاب و جاشایه‌تی ٦٤و ٦٦ زۆر زۆر له‌یه‌كتر جیان.
ڕووی ده‌مم له شاناز شه‌رمه‌زار و عادل به موراد نه‌گه‌یشتووه و ده‌ڵێم: شه‌ره‌فمه‌ند ده‌بم له‌و جه‌ژنه، ئێوه پیرۆزبای ٣١ی ئاب له‌من بكه‌ن، چونكه لای من پیرۆزه پیرۆز.!
ئاخر له رۆژێكی وادابوو، مێژوومان گۆڕی و بۆ هه‌تا هه‌تایه كوردستان‌مان له داگیركردن رزگاركرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، له‌م جه‌ژنه‌دا پیرۆزبایی ده‌مكوت كردنی شاناز و په‌ڕوباڵكردنی عادل موراد ده‌كه‌م!
پیرۆزبایش له یه‌كێتیه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان ده‌كه‌م، شانازیان له پله‌ی حزبی داماڵی كه خۆی ده‌مێكه له زۆر شت داماڵراوه!جه‌ژن و ساڵی ئاینده‌ش خودا یاربێت، پیرۆزبایی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی لێده‌كه‌م كه ناوی كۆماری فیدڕاڵی كوردستانه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی چ شانازیه‌كی بۆ (شاناز)ه شهرمهزارهكان تێدا نییه و وه‌ك مۆته‌كه، سه‌ر دڵی گرتوون!
