حەكیم: كوردمان خۆش دەوێت و مافەكانیان بۆ دابیندەكەین
عەممار حەكیم رایگەیاند: ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان رەتدەكەنەوەو ئەوانەی پێیانوایە جیابونەوە دەبێتە هۆی كۆتاییهێنانی كێشەكان، هەڵەن.
رۆژی شەممە 2-9 عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە لەوتارێكدا رایگەیاند: یەكپارچەیی خاكی عیراق گەرەنتییە بۆ پاراستنی هەموو تاكێك لەم نیشتمانەدا، ئێمە كوردمان خۆش دەوێت و مافەكانیان لە چوارچێوەی عیراقدا بۆ دابیندەكەین.
ئاماژەی بەوەشكردوە، رۆژانە گوێمان لەوە دەبێت كە بەجیابونەوەی كوردستان كێشەكان كۆتایی دێت بەڵام ئەوانەی ئەو بۆچونەیان هەیە هەڵەن.
جەختیشی كردۆتەوە، شانازی بەو پەیوەندییە مێژوییەوە دەكەن كە لەگەڵ كوردەكان هەیانە، ئەوانیش دەبێت پێداگربن لەمانەوەیان لەچوارچێوەی عیراقدا هەروەك چۆن پێكهاتەكانی تر پێداگیری دەكەن.
