هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ئاماده‌كاری بۆ ڕاگه‌یاندنی خشته‌یه‌كی نوێی موچه ده‌كات و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ئاشكرا بكرێت.
به‌پێی هەواڵیک لە سایتی تۆری هەواڵی سلێمانی بڵاو کراوەرەوە ، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو خشته‌یه‌كی نوێی موچه بۆ مانگی ته‌مموزی 2017 بڵاوده‌كرێته‌وه‌و واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان ئاشكرا ده‌كرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، وه‌زاره‌ته‌كانی (كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان) له‌گه‌ڵ زیندانیانی سیاسی و ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌و ده‌زگای تر، له‌ناو خشته‌كه‌دا ده‌بن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 9ی ئه‌م مانگه خشته‌یه‌كی نوێی موچه‌ی بڵاوكرده‌وه، ڕۆژی سێشه‌ممه 12ی ئه‌یلول مووچه‌ی مانگی 7 ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌شده‌كرێت، ڕۆژانی چوار شه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌ش موچه‌ی یه‌كه‌كانی (80 و 70) ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.