نیشانە دیارەکانی "غودە"
ئامادەکردنی تاقیگەی دایک لە حاجیاوا
بەکورتی
غودە چەند جۆرێکی هەیە بەڵام هەرەباوەکان (غودەی دەرەقی و غودەی سام)ن
دووشێوەی هەیە یان زۆر دەردانی هۆڕمۆنە یان کەم دەردانی هۆڕمۆنە
لەنیشانەکانی شێوەی یەکەم واتە زۆر دەردانی هۆڕمۆنەکە
ــ کێش دابەزین
ــ هەستکردن بەگەرما هەرچەند جەوەکە ساردیش بێ
ـ
ـ ئارەقکردنەوە
ــ خێرالێدانی دڵ
ــ دەست لەرزین
ــ دڵەڕاوکێ و توڕەبوون
ــ سکچونێکی کەم
ــ کەم بونەوەی خوێن لەسوڕی مانگانەی خانمان
وەنیشانەکانی شێوەی دووەم واتەکەم دەردانی هۆڕمۆنەکە
ــ ئاوسانی دەم وچاو
ــ هەستکردن بەسەرما هەرچەند جەوەکە گەرمیش بێ
ــ گۆڕینی دەنگت بۆ گڕی
ــ وشکبوونی پێست
ــ قەبزی
ــ زۆر بینینی خوێن لەکاتی سوڕی مانگانە
ــ خاوی لە جوڵەو بیرکردنەوە