یەکگرتووی ئیسلامی وەک حیزبێکی ستەمکار!
شوان حەمە
ڕۆژێک پارتی هێرشی کردە سەر بارەگاکانی یەکگرتوو، من داکۆکیم لێ کردن. بەرپرسو مەلایان کوژرا، داکۆکیم لێکردن. بەشێک لەلایەنگرانی گۆڕان هێرشی بازاڕییان کردە سەر یەکگروو، هەر داکۆکیم لێکردن.
بەر لەدووساڵ یەکگرتوو بوو بە دوو بەرە، بەرەیەکیان لەگەڵ سیستەمی پەرلەمانیی بوون، بەرەیەکیان لایەنگری پارتیو بارزانی بون. ئەوکات ئاشکرابوو کە سەرکردایەتی یەکگرتوو کۆنترۆڵی بەسەر پەرلەمانتارەکانی خۆیدا نییەو پارتی دزەی کردووەتە ناو فراکسیۆنەکەیەوە.
بەلام ئەوەی ئێستادا ڕوودەدات شتیکی تەواو جیاوازە!
ئێستا یەکگرتوو وەک حیزب، بەئاشکرا داکۆکی لە ستەمکاریی دەکات، پشتیوانیی لەبرسیکردنی خەڵک دەکات. لەئێستادا یەکگرتوو پاڵپشتی نادادپەروەری کۆمەڵایەتیو بژوێوی خراپی خەڵکە.
پرسەکە لەوە گەورەتررە کێو چ حیزبێک دەسەڵاتدارە! پرسی جەوهەری ئەوەی کە یەکگرتووی ئیسلامی بەهەموو هێزێکی خۆیەوە بەشداری ئەو نادادپەروەرییەیە کە لەکوردستان دەگوزەرێت!
هێرشکردنە سەر مەسعود عەبدولخالق ئاماژی قۆناغێکی نوێی ژیانی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامییە، قۆناغێک، بەئاشکراو بەبێشەرم، دوور لەقبوڵکردنی ڕەخنەو گویگرتن لەئەرگومێنت، پالاماری ڕەخنەگرانی دەدات. ئەوەش خەسڵەتی هەر هێزێکی سیاسی ستەمکاری بەرژەوەندخوازە!!