کەتەلۆنیا بڕیار لە چارەنوسی خۆی دەدات
رۆژی نیشتیمانی ئه‌مساڵ له كه‌ته‌لۆنیا تاموچێژیكی تایبه‌تی هه‌بو، پرسی ریفراندۆم بۆ جیابونه‌وه له ئیسپانیا باڵی به‌سه‌ر یادكردنهوهكاندا كێشاوه، به‌پێی دواین راپرسییهكان زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كه‌ته‌لۆنیا پشتیوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن ریفرراندۆمهكه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له‌باره‌ی جیابونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یان له ئیسپانیا راوبۆچونی جیاوازیان هه‌یه.
كارلیس پۆیگدیمۆنت سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتیمانییه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌یدا گوڵ له‌سه‌ر گۆڕی رافایل گازانۆڤا پاڵه‌وانی خۆڕاگری به‌رشه‌لۆنه‌ی ساڵی (1714) داده‌نێن، لەکاتێکدا بڕیارە رۆژی یه‌كی مانگی داهاتو، هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ریفراندۆمێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابونه‌وه له ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌بات، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له نێوان ده‌نگی به‌ڵی و نه‌خێردا دابه‌شبون، بەشێکیان هێشتا خۆیان یه‌كلانه‌كردوه‌ته‌وه و بڕیاریان نه‌داوه.
كارم فۆركادیل، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا لەوبارەیەوە دەڵێت: له‌و بڕوایه‌دام له‌م رۆژه نیشتیمانییه‌دا خه‌ڵك بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی ئاره‌زوی خۆیان بۆ ده‌نگدان، چونكه زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتوانی كه‌ته‌لۆنیا ده‌یانه‌وێت ده‌نگدان بكرێت، هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت به به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن، هه‌ندێكی دیکە به نه‌خێر، هه‌ندێكیشیان هێشتا بڕیاریان له‌سه‌ر چاره‌نوسیان نه‌داوه، هه‌ندێكیش نایانه‌وێت ده‌نگ بده‌ن.
جەختی کردەوە کە؛ ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك گوزارشت له بۆچونی خۆیان بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت هه‌موان ده‌نگ بده‌ن و چاره‌نوسی ئه‌و وڵاته دیاری بكه‌ن.
بڕیاره سه‌دان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی به‌رشه‌لۆنه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتیمانییه‌وه له كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا ئاره‌زوی خۆیان بۆ دروستبونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا به جیهان نیشان بده‌ن، ئاره‌زویه‌ك كه حكومه‌تی ئیسپانیا ره‌تی ده‌كاته‌وه.
له سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌م و سه‌رده‌می هه‌ردو ده‌وڵه‌تی قشتاله و ئاراگۆنهوه، كه‌ته‌لۆنیا بوه به‌به‌شێك له خاكی ئیسپانیا، به‌ڵام له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ناوچه‌كه پارێزگاری كردوه له جۆرێك له ئۆتۆنۆمی بۆ خۆی تا ئه‌وكاته‌ی جه‌نگی شوێنگرتنه‌وه‌ی پادشای ئیسپانیا له ساڵی (1701-1714) رویدا‌و كه‌ته‌لۆنییه‌كان كه‌وتنه ئه‌و به‌ره‌یه‌وه كه شه‌ڕه‌كه‌ی دۆڕاند.
هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر سازدانی ریفراندۆم دا، په‌رله‌مان یاسایه‌كی له‌وباره‌یه‌وه په‌سه‌ندكرد، بەڵام دادگای باڵای ئیسپانیا یاساكه‌ی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیای ره‌تكرده‌وه به‌و پێیه‌ی ده‌ستوری ئیسپانیای پێشێل كردوه و له ده‌ستوردا مافی جیابونه‌وه‌یان پێنه‌دراوه.
به‌پێی دواین راپرسییهكان، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كه‌ته‌لۆنیا پشتیوانی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ریفراندۆم له هه‌رێمه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له‌باره‌ی جیابونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یان له ئیسپانیا هه‌مویان هاوڕا نین، ئه‌نجامه‌كه هه‌رچۆنێك بێت، حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا بڕیاریداوه په‌یوه‌ست بێت به بڕیاری خه‌ڵكه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌نگی به‌ڵێ زۆرینه بو، سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ده‌نگی نه‌خێریش زۆرینه بێت، بانگه‌واز ده‌كات بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی له‌واده‌ی دیاریكراودا.