پارتی مه‌دالیای شۆرشی ئه‌یلولی به د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌خشی
پارتی دیموكراتی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 11 ی سیپتێمبه‌ری 2017 له‌یادی شۆرشی ئه‌یلولدا مه‌دالیای ئازایه‌تی شۆرشی ئه‌یلولی به د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و چه‌ند به‌رپرس و پێشمه‌رگه‌ی تر به‌خشی.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا كه له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌پێشمه‌رگه‌و كه‌س و كاری شه‌هیدانی شۆرشی ئه‌یلول به‌شداربوون .
له‌دوای كۆتایی هاتنی مه‌راسیمه‌كه، له‌لایه‌ن فازڵ میرانی مه‌دالیای ئازایه‌تی به سنگی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم و چه‌ند پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسێكی تری شۆرشی ئه‌یلول كرا.
به‌خشینی ئه‌و مه‌دالیایه به د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه هاوكات پارێزگاری كهركوكیشه، له‌كاتێكدایه كه ناوبراو به‌هۆی به‌شداریكردنی له‌چه‌ندین كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌ردانی بارزانی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رووبه‌ڕووی هێرش بۆوه.