ده‌میرتاش: ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی دیكتاتۆرن
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی توركیا به دیكتاتۆر ناوده‌بات و ده‌ڵێت: ئه‌وان به ئامانجه‌كانی خۆیان ناگه‌ن.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كه ئێستا له گرتوخانه‌ی ئه‌درنه زیندانیكراوه، له وتارێكدا بۆ رۆژنامه‌ی دیموكراسی ئازادیخواز، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیا (مه‌هه‌په)، وه‌كو دیكتاتۆر پێناسه ده‌كات و داوا له هێزه دیموكراسییه‌كانی توركیا ده‌كات، بۆ رێگریكردن له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی خه‌باتی خۆیان به‌ره‌و پێشتر ببه‌ن.
له به‌شێكی دیکەی نوسینه‌كه‌یدا، ده‌میرتاش ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانێتی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی هێشتا نه‌یتوانیوه رژێمێكی نوێی فاشیست پێكبهێنن، چونكه به‌شێكی فراوانی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا دژی رژێمی فاشیستن، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هێزه دیموكراسییه‌كانی توركیا و ئۆپۆزسیۆن به‌باشی رابه‌رایه‌تی گه‌ل بكه‌ن.