سزای نوێ بەسەر كۆریای باكوردا سەپێندرا
ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش بەكۆی دەنگ كۆمەڵێك سزای نوێی بەسەر كۆریای باكوردا سەپاند.
سزاكان دوای ئەو تاقیكردنەوە مووشەكییانەی پیۆنگ یانگ هاتن كە مانگی تەموزی رابردوو ئەنجامی دان.
بەپێی سزا نوێیەكان، ئاستی هەناردەكردنەكانی كۆریای باكور بۆ سێیەك كەم دەكرێتەوە كە پێشتر لەرێی هەناردەكردنی خەڵوز، ئاسن، قوڕقوشم و خواردنی دەریاییەوە بڕی 3 ملیار دۆلار داهاتی دەستدەكەوت.
بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایش ئەنجامدانی هەر جۆرە پرۆژەیەكی هاوبەش و وەبەرهێنان لەگەڵ كۆریای باكور قەدەغە دەكات.
