به‌رپرسێكى گۆڕان: پارتى واده‌زانێت په‌رله‌مان ماركێته
رێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت "پارتی واده‌زانێت په‌رله‌مان مه‌كته‌ب و ماركێته كه‌ی بیه‌وێت بیكاته‌وه و كه‌ی بیه‌وێت دای بخات"، ده‌شڵێت "پارتى رۆژبه‌ڕۆژ ئابووری كوردستان به‌ره‌و داڕوخان ده‌بات".
"محه‌مه‌د عه‌لی" رێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنهوهكهشه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕى رۆژنیوز رایگه‌یاندووه "له ئێستادا بۆیه په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتیدا به‌و شێوه‌یه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانی داخستووه و ئینقیلابی كردووه به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا، ئابووری كوردستان رۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و داڕوخان ده‌بات، پرسه شه‌خسی و حزبییه‌كانی خۆی كردووه به پرسی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك ریفراندۆم".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "هه‌تاوه‌كو پارتی پێداچوونه‌وه نه‌كات و باوه‌ڕی به سه‌روه‌ری یاسا و دامه‌زراوه‌كان نه‌بێت، ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌و شێوازه ده‌بێت كه هه‌یه".
رێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "پارتی واده‌زانێت په‌رله‌مان مه‌كته‌ب و ماركێته كه‌ی بیه‌وێت بیكاته‌وه و كه‌ی بیه‌وێت دای بخات".
له رێكه‌وتی 12 ی 10 ی 2015 ه‌وه په‌رله‌مان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه په‌كخراوه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی رێگری كرد "یوسف محه‌مه‌د" سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه شاری هه‌ولێر.
په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه و رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ شاری هه‌ولێر، پاش ئه‌وه روویدا كه زۆرینه‌ی فراكسیۆنه سه‌ره‌كییه‌كان پڕۆژه یاسایان پێشكه‌شكردبوو بۆئه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به رێگه‌ی یاسایی چاره‌سه‌ر بكرێت.