سهرۆ قادر : بهرههم صاڵح لهپشت پرۆژهی دژ ڕیفراندۆمه
بهرپرسێكی پارتی ئاشكرای دهكات كه بهرههم صاڵح لهپشت پرۆژهی دژ ڕیفراندۆمه كهشاسوار عهبدولواحید سهرپهرشتی دهكات ، و دهشڵێت لەو ڕۆژانەشدا دکتۆر بەرهەم ساڵح خۆی لەچاڵاکیەکاندا دەرخستووە".
سهرۆ قادر ، لهپێگهی تایبهتی خۆی نووسیویهتی " جموجۆڵی دژی ڕیفراندۆم وسەربەخۆیی کوردستان لەناو شاری سلێمانی لەو ڕۆژانەدا گەیشتۆتە لوتکە لەبەرەنگاربوونەوەو لەهستریا وەرگرتن، کە لەمێژووی بزوتنەوە ڕزگاری خوازی کوردستاندا ئە قۆناغانە پێی دەگوترێت (هەڵە مێژوویەکانی بەشێک لەسیاسەکان) و سەرەنجام هاوکاری دوژمنیان کردووەو هەندێجاریش وەکو جاش حسێبکراون، گەلێک لەو سەرکردانەش لەکۆتایەکانی تەمەنیاندا لە نووسین و بیرەوەری و وتارە سیاسیەکانیان لەبەردەم جەماوەر ڕەخنەیان لەو هەڵوێستانەی خۆیان گرتووە".
دهشڵێت " ئیستا هەمان شت لەشاری سلێمانی لەلایەن هەندێک لە سیاسەتمەدارو لاباڵی سیاسی ئەوحزب و ئەو حزب دووبارە دەبێتەوە، کە ئەگەر جاران لەناو بزوتنەوەی سیاسی کوردستان عێراق و ئێران لە پشتی هەر لادانێک بوون، ئێستا بەئاشکرا هەمان عێراق و ئێران بە دوو سیستەمی جیاواز لەوکاتدا، بەڵام بەهەمان ستراتیژی جاران لەپشتەوەی ئەو جموجۆڵەن و هاوکاریان دەکەن."لەلایەکی دیکەوە ئێستا بەڕاستی ئەو جموجۆڵەی دژی سەربەخۆیی لەشاری سڵیمانی گۆڕاوە بۆبنکەیەکی گەورەی ستراتیژی ئێرانی، یاخود سیاسەتی ئێرانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەوانەی کە بەدوژمنی خۆیانی دەزانێ لە کوردستان و لەغەیرە کوردستان، بۆیە پێمان وایە کەدەبێت چاوەڕێی زۆر دەرهاویشتەی دیکە بکەین لە هاوسەنگ بوونی هێزەکان لە نێوان بەرەی ئێرانی و بەرەی ئەو وڵات و لایەنانەی کە ڕێگە بە پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی نفوزی ئێرانی لەکوردستان نادات.
ئهوبهرپرسهی پارتی نووسیوشێتی "لەلایەکی تر ئەمڕۆ گروپی نالیا کە تەلەفزیۆنی NRT بە(2)کەناڵ بەڕێوەی دەبات کەناڵی سێیەمیشی بەناوی کەناڵی نا بۆ ڕیفراندۆم بەشێوەیەکی سەربەخۆ ڕاگەیاندووە، ئەوە بەتەواوی سەرنج ڕاکێشە، چونکە ئیتر دەرکەوت کە ئەوە هیچ پەیوەندی بەسەرمایەی کەسێکەوە نیەو ئەوکەسەشی کە پێیدەگوترێ (شاسوارعەبدولواحید) نەخاوەنی ئەو پرۆژەیەو نەخاوەنی ئەو سەرمایەشە، بەڵکو ڕووی ئەو پرۆژەیەیە کە لەدژی ئیرادەی میللەت و سەربەخۆیی و بەرژەوەندی وڵاتەکەیە، کە لەڕاستیدا پڕۆژەیەکە بەمانای ووشە خیانەت و خیانەتکارانەیەو نایاسایشە، بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی دیکە سەیری بکەین، چونکە ئەوە لەڕاو ڕایەکی تر دەرچووە."
سهرۆ قادر ئاشكراشی دهكات "ئەو پڕۆژەیەی کە NRT بەڕێوەی دەبات و ئەوسەرمایەی کە لەگروپی نالیادا هەیە بەئاشکرا دیارن کە هەندێک سیاسەتمەداری سلێمانی کە زۆرجار ناوی دکتۆر بەرهەم بەئاشکرا دەهێنرێت لەپشتەوەی ئەو پڕۆژەیەن و لەو ڕۆژانەشدا دکتۆر بەرهەم ساڵح خۆی لەچاڵاکیەکاندا دەرخستووە، ئەوەش بێگومان بارودۆخی سیاسی کوردستان ئاڵۆزدەکات و پێشمان وایە کەبەرەو ئەوە بچێت بەئاشکرا بگوترێت کە کێ لە پشتتی ئەو جموجۆڵە دایە، ئەوەش وەک گووتمان لەڕا دەرچووەو کەوتۆتە سەنگەری دوژمنکاری، بۆیە دەبێ هاوڵاتیانی ئێمە بزانن کە ئەوانە دوژمنی چارەنووسی گەلی کوردستانن."

