جوڵانه‌وه‌ی "نه‌خێر له‌ئێستادا" به‌فه‌رمی راگه‌یه‌نرا
جوڵانه‌وه‌ی "نه‌خێر له‌ئێستادا" كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سلێمانی به‌فه‌رمی راگه‌یه‌نرا، كه داوای "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی" ریفراندۆمی مانگی ئه‌یلول ده‌كه‌ن.
كەسایەتیە دیارەكانی جوڵانەوەكه پێكهاتوون له (شاسوار عه‌بدولواحید، ڕابون مەعروف، ئیسماعیل گەڵاڵی، فاروق ڕەفیق، فەرهاد سەنگاوی، شێروان شێروانی).
جوڵانه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێیانوایە ئەم ریفراندۆمە "خزمەتی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی کوردستان ناکات. ئەم ریفراندۆمە نەك ھەر ھەنگاوێك نییە بە ئاراستەی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی کۆماریی دیموکرات و دادپەروەر، بە پێچەوانەوە، ھەڵەیەکی مێژویی ترسناکە بە ئاراستەی لەبار بردنی ئەو ئامانجە و دابەشبون و پەرتبونی زیاتر و راکێشانی گەلەکەمان بۆناو کارەسات و ماڵوێرانی و ململانێی چەکداری و خوێناوی".
هه‌روه‌ها پێیوایه، ھەنگاوێکە کە نەك ھەر دۆست و پشتیوان "بۆ دۆزی رەوای گەلەکەمان دروست ناکات، بەڵکو دۆست و پشتیوانە نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتیەکانیشمان لەدەستدەدات".
جوڵانەوەی (نەخێر لە ئێستادا) داوا دەكات، "بڕیاری ریفراندۆمەکەی (٢٥ ی ئەیلول) ھەڵوەشێتەوەو تەنھا کاتێك ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوە ببرێت، کە رێکارەکانی سەربەخۆیی ئەوە بخوازێت و ھەروەھا پایەکانی دەوڵەتێکی دیموکرات و سەرکەوتو دامەزرابن و دەستور و پەیمانێکی کۆمەڵایەتی بۆ ئایندەی گەلەکەمان و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە نێوان ھەمو پێکھاتە جیاوازەکانی کوردستان پەسەند کرابێت".
