مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژە بۆئەوەدەکات مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان و شەھید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی کەم ئەندامان و خانەنشینان دابەش دەکرێت.
١-ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٠/٨/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٦ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.
٢-ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢١/٨/٢٠١٧، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی ٦ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
-وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان
- وەزارەتی دارایی و ئابووری
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
- وەزارەتی پلان دانان
- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
- دەزگای مین
- کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان
- دەستەی دەسپاکی
- دەستەی وەبەرھێنان
- دەستەی ژینگە
- ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
- دەستەی مافی مرۆڤ
- دیوانی چاودێری دارایی
٣-ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٢/٨/٢٠١٧، و مووچەی مانگی ٦ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.
٤-ڕۆژی چوار بەرواری٢٣/٨/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٦ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) و وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.
٥-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٤/٨/٢٠١٧، مووچەی (کەم ئەندامان) و مووچەی مانگی ٦ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان)
- وەزارەتی تەندروستی
- وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
٦-ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٧/٨/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٦ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
- وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن
- وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی داد
- ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆکایەتی ھەرێم
- سەرۆکایەتی پەرلەمان
- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
٧-ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە بەرواری ٢٨ -٢٩/٨/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
٨-ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ٣٠ -٣١/٨/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت