سەرئەنجام مباپی ش یانە نوێ یەکەی دیاری کرد
بە پێی ھەواڵێکی پێگەی لیکیپی فەرەنسی کیلیان مباپی ئەستێرە لاوە فەرەنسیەکەی یانەی مۆناکۆ یانەی پاریس سان جێرمانی ھەڵبژارد تا لەم وەرزەوە درێژە بە یاری کردن بکات تێیدا ، لیکیپ نوسیویەتی کە ھەردوو یانەی مۆناکۆ و پاریس یش لەسەر بڕە پارەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە رێککەوتن کە ١٤٠ ملیۆن یۆرۆیە ، لیکیپ ھۆکاری پەیوەندی کردنی مباپی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە بۆ چەند ھۆکارێک گەراندۆتەوە ، یەکەم مانەوەی لە فەرەنسا و بەردەوامی دانی لە ووڵاتەکەی خۆی
دووەم خەونی بەدەست ھێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگ کە ئەم وەرزە پاریس رکابەرایەتی بەھێز دەکات
سێیەم یاری کردن لەگەڵ نێیمار داسیلڤا ، ئەم سێ ھۆکارە بونە ھۆی رازی بونی مباپی بۆ یاری کردن لە یانە پاریسییەکە ، جەگە لەوەش پاریس موچەیەکی باشی بۆ ئەو یاریزانە دیاری کردووە کە ئەوەش ھۆکارێکی تری پەیوەندی کردنیەتی بەو یانەیەوە
