تاڵەبانی: هەرچی زوە قەرەبوی زیان لێكەوتوان بكرێتەوە
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بومەلەرزەكەی ئەمڕۆ كە چەند ناوچەیەكی كوردستانی گرتەوە پەیامێك ئاڕاستەی دەڤەری پشدەرو بتوێن دەكات و رایدەگەیەنێت"تەواوی دەسەڵاتمان داوەتە سەرپەرشتیاران و لێپرسراوانی دەڤەرەكە بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر و هەرچی زوە قەرەبوی زیان لێكەوتوان بكرێتەوە".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپەیامێكیدا كەوێنەیەكی دەست زهمان24 كەوتووە، لەبارەی بومەلەرزەكەی ئەمڕۆ كە چەند ناوچەیەكی كوردستانی گرتەوە، دەڵێت: دەستخۆشی لەسەرپەرشتیاران و لێپرسروانی دەڤەری پشدەرو بتوێن بەتایبەت(رانیە، قەڵادزێ) و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم، كە دڵسۆزانەو خەمخۆرانە بە ئەرك و كاری خۆیان هەستان لەم روداوە نە خوازراوەدا.
دەشڵێت: بەندە وەك حكومەتی هەرێم پاڵپشت و هاوكارتان دەبین، خۆمان بەخزمەتكاری ئەم دەڤەرە تێكۆشەر و سەرجەم هاوڵاتیانی كوردستان دەزانین.
قوباد تاڵەبانی، هەر لەو پەیامەیدا ئاشكراشیدەكات: وەك حكومەتی هەرێم تەواوی دەسەڵاتمان داوەتە سەرپەرشتیاران و لێپرسراوانی دەڤەرەكە، بۆئەوەی خزمەتی زیاتر و هەرچی زوە قەرەبوی زیان لێكەوتوان بكرێتەوەو ئامادەكاری تەواوبكەن بۆ هەرپێشهاتێكی تری لەناكاو، هیوای چاكبونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم.
