پهرلهمانتارێكی گۆڕان .. ههڕهشهی بێگهرد تاڵهبانی له سهرۆكی پهرلهمان ئاشكرا دهكات
عادل عەزیز ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان وەڵامی لێدوانێكی بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان بەبێ گۆڕان دەداتەوە.
عادل عەزیز لەوەڵامەكەیدا بۆ بێگەرد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت "تەنها ئەوەت بەبیر دەهێنمەوە كە لەكاتی پێشكەشكردنی پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمدا, خاتوون تۆ ئەوەندە توند بویت بەسەرۆكی پەرلەمانت دەوت ئەگەر كۆبونەوەی ١٩ی ئاب نەكەیت كۆنگرەی ڕۆژنامەنوسیت لەسەر دەكەم گوایە مەبەستت ئەوەبو كە گۆڕان بخەیتە ئیحراجیەكی سیاسیەوە ئەگەر كۆبونەوەكە نەكرێت".
هەروەها عادل عەزیز دەپرسێت "ئەی ئێستا خێرە چاوەڕوانی گۆڕان ناكەیت و پەرلەمان بەبێ گۆڕان كارادەكەنەوە, بانێكەو دوو هەوا, سیاسەت ئاوا ناكرێت خاتوون".
جەغتیش دەكاتەوە "دوای ئەوەش كەس دەستی نەگرتوون پیرۆزتان بێت فەرموون كارای بكەنەوە و ٣٠ی حوزەیرانێكی تر بۆ مێژوو تۆماربكەن".