لە باڵەکایەتی بارەگای سەرجەم حیزبەکانی ڕۆژهەڵای کوردستان سوتێنران .
وەک کاردانەوە بەرامبەر کوشتنی دوو برا لەلایەن پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بارەگای چوار پارتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باڵەکایەتی سووتێندران.
ئێوارەی ئەمرۆ هەینی ٢٥ / ٨ / ٢٠١٧ بەهۆی دەمەقاڵێ لەنێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و چوار برای خەڵکی باڵەکایەتی لەسەر بڕینی داری باغەکەیان دروست بوو ، سەرەنجام پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێران دەستڕێژی گوللەیان لە چوار براکە کردو بەهۆیەوە دوو برا کوژران و یەکێکیتریشیان بە سەختی برینداربوو .
وەک کاردانەوەیەکیش دژی ئەم ڕووداوە ژمارەیەک لە خەڵکی باڵەکایەتی بە چەکەوە هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی " حدکا، حدک، کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان " و بارەگاکانیان سووتاندن.
هاوڵاتیانی باڵەکایەتی بە سوتانی بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەوەستاون و سەدان چەکداریان لە خەڵکی دەڤەرەکە پێک هێناوەو ڕوویان لە بنارەکانی هەڵگورد کردوە بۆ تۆڵەکردنەوە ئەم ڕووداوەی ئەمرۆ .
لە ئیستاشدا هێزێک زۆری ئاسایش و پۆلیسی ناوچەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە گەیشتونەتە شوێنی مەبەست بەڵام بەهۆی جەنجاڵی و زۆری ژمارەی هاوڵاتیان نەتوانراوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکرێ .