زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینی هه‌ژاند
ئاگرین گه‌رمیانی - ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ و به دروستی كاتژمێر 8:37 خولهك زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك له ناحیه‌ی حاجیاوا هه‌ست پێكرا
چه‌ند شایه‌ت حاڵێك ئه‌وه‌یان به زه‌مه‌ن 24 ڕاگه‌یاند كه زه‌مین له‌رزه‌كه به شێوه‌یه‌كی خێرا بووه و چه‌نها چه‌ند چركه‌یه‌كی خایاندووه .
یه‌كێك له شایه‌ت حاڵه‌كان ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند له سه‌ره‌تادا وایانزرانیوه ئه‌و له‌رینه‌وه‌یه به‌هۆی بۆمبارانكردنی ناوچه‌كانی بناری قه‌ندیله له لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌ڵام پاش به‌دوادا چونی زه‌مه‌ن 24 ده‌ركه‌وت ڕاسته به‌هۆی بۆمبارانه‌كانی توركیاوه هه‌ندێك جار له‌رینه‌وه له‌و ناوچانه ڕوئه‌دات به هۆی نزیكیان له سنوره‌كه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕویدا به دروستی زه‌مین لهرزهبووه
له‌باره‌ی ڕێچكه‌ی زه‌مین له‌رزه‌كه‌وه و پاش به‌دواداچونی زه‌مه‌ن 24 ده‌ركه‌وتوه كه له حاجیاوه سنوری گه‌ره‌كی تێكۆشه‌ر و دابان وه له چوارقورنه خانوه‌كانی كۆڵێن سیتی و ڕانیه‌ش له زانكۆوه به ئاراسته‌ی ناوچه‌ی تیتۆكه هه‌ستی پێكراوه
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندی دار له ده‌سته‌ی بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌كانی سنوره‌كه ڕونكردنهوه و لێدوانیان نه‌داوه