سەرۆكی شارەوانیی كفری دهستگیركرا
سەرۆكی شارەوانیی كفری بە هۆی سكاڵای هاووڵاتییەك بە بڕیاری دادگا گیراوە و بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ماڵپهڕی "وشە" بڵاویكردۆتهوه هۆكارەكە بۆ نەگەڕاندنەوەی قەرز دەگەڕێتەوە.
رائید عەلی جەمال بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بە ماڵپهری ناوبراوی راگەیاندووه، لە دوێنێوە وەسفی عومەر سەرۆكی شارەوانیی كفری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك گیراوە. ئەو پێنج ساڵە سەرۆکی شارەوانییە.
ئەو گوتی، ئەو سەرۆك شارەوانییە بەمادەی 317ی لە یاسای سزادانی عێراقی گیراوە. سەرچاوەیەكی دادگای بەرایی كفری هۆكاری گرتنی سەرۆكی شارەوانیی كفری بۆ "وشە" ئاشكرا كرد و رای گەیاند، سەرۆكی شارەوانیی كفری گازی كڕیوە و قەرزدار بووە و پارەكەی نەگەڕاندووەتەوە بە گازفرۆشەكە، بۆیە دوای سكاڵا بە فەرمانی دادگا گیراوە.
جەلال شێخ نووری قایمقامی شارۆكەی كفری هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و گوتی، سەرۆك شارەوانی ئێستە لە گرتووخانەیە.
