مهلا بهختیار بۆ چالاكانی فهیس بووك : گهردنتان ئازاد بێت
مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھۆکاری کارانەکردنەوەی پەرلەمان لەوادەی خۆی ئاشکراکرد، کە رۆژی (١٢-١٣/٨/٢٠١٧) دیاریکرابوو.
مەلا بەختیار ئەمڕۆ دوو شەممە لەرێگەی سکرتێری رۆژنامەوانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوەو تێدا رایگەیاندووە "لەکۆبوونەوەی رۆژی (٢٩/٧/٢٠١٧) لیژنەی باڵای ریفراندۆم، بڕیاریدا لەماوەی دوو ھەفتەدا، پەرلەمان کاراکرێتەوەو لەکۆبوونەوەی (٨/٧/٢٠١٧)دا، لەسەر پێشنیازی مەلا بەختیار، چەند رۆژێکی تر، بڕیاری رۆژی کاراکردنەوەی پەرلەمان، دواخرا، ھەتا دەرفەت ھەبێت برایانی گۆڕانو کۆمەڵ، کۆببنەوەو بڕیاری پێویستی خۆیان بدەن، بەتایبەتی بڵاوکرابووەوە، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، رۆژی (١٢/٨) بۆ دوا بڕیاردان کۆدەبنەوە".
ھەروەھا لەڕوونکردنەوەکەدا راشیگەیاندووە "ئێستا بۆ زیاتر دەرفەت رەخساندنو کاتی زۆرتر، یەکێتی پێشنیازی رۆژی کاراکردنەوەی پەرلەمانی دواخستووە، لەبری ئەوەی لەلایەن بەشێک لەچالاکەوانی فەیسبوکەوە، تەقدیر بکرێت، کەچی بەپێچەوانەوە، کردویانە بەمایەی رەخنە.. گەردنیان ئازادبێت".
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر مەلا بەختیار رایگەیاندبوو، لەگەڵ پارتی رێککەوتوون رۆژی ١٢ یان ١٣ ئەم مانگە پەرلەمان کارابکرێتەوە، بەڵام لەو وادەیە کارانەکرایەو لەئێستاشدا ھیچ وادەیەکیش دیارنییە بۆ کاراکردنەوە، کە دوو ساڵە پەکخراوە.
