تاڵەبانی و باقر حەکیم کۆبونەوە
لە دەباشان بافڵ تاڵەبانی چاویکەوت بە وەفدێکی تەیاری حیکمە بە
سەرۆکایەتی سەید سادق محەممەد باقر حەکیم.
لە دیدارەکەدا بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد لە بارەی دۆخی سیاسی ھەرێم و
عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و تەکیدکرایەوە لە
چارەسەرکردنی گرفتەکان لە سەر بنەمای دەستوورو دیالۆک و بەرژەوەندی گشتی نیشتمانیی.
ئەم چاو پێکەوتنە لە کاتێکدایە پێش نیوەڕۆی
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆبوونەوە و لە دوای کۆبونەوەکە هیچ لیدوانێکی رۆژنامەنووسی و بەیاننامەیان نەبوو
، کە بە پێی زانیارییەکان گرژی و ئاڵۆزی کەوتۆتە نێوان رەێککەوتنەکەیان و یەکێتی
داواکارییەکانی خۆی گۆڕیوە و پارتیش بە داواکارییە نوێکانی رازی نەبووە.
