بۆچی شاسوار عەبدولواحید هەڕەشەی هەڵواسینی لەكوڕانی بارزانی و تاڵەبانی كرد
ڕەوەز سەڵاح
پرسی پێکهێنانی حکومەت و سەرقاڵ بوونی هاوڵاتیان بە رێککەوتن و ڕێکنەکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و داهاتوی کورد و کوردستان چەند کەسێکی توڕەکردووە پێیان وایە لە مەیدانی سیاسەتدا پێشتر دەنگیان زوڵاڵ بووە و ئێستا پشتگوێ خراون و دەیانەوێت بە هەر دەنگێک بێت خەڵک گوێیان لێبگرێت بۆیە هاواردەکەن و هەرچیان بوێت دەیڵێن بێ گەڕانەوە بۆ سایکۆلۆژیاو دەرونی هاوڵاتیان.
کوردستان کە بە کۆمەڵیک قەیراندا گوزەردەکات و بە هەمولایەک هەوڵدەدرێت بۆ رزگار بوون لە قەیران و تەنگەشەیە، هەموان چاوەڕوانی بیستنی هەواڵێکی تۆزێک ئومێد بەخشن و دەیانەوێت سەردەمی ئاشتی و ئاوەدانی بێتە پێشەوە و ئەم سیاسیانەی هێز و دەسەڵاتیان هەیە مژدەی داهاتوییەکی گەشیانی بەنێ، بەڵام لە میدیاکانەوە پێیان دەڵێن سەردەمی هەڵواسین و لەسێدارەدان دێنینەوە پێش بۆتان .
”منەتمان بە باوکی یەکێتیش نییە، یەکێتی بە خێری خەڵکی سلێمانی لەم شارە جێگایان بۆتەوە، خۆیان میوانێکی رەزا قورسن
گەنجانی سەردەم ئەوسەردەمەی نەتان بینی بۆتان زیندوو دەكەنەوە ئەوە ئێمەین کاتتان بۆ دەگەڕێنینەوە بەس متمانەمان پێبەن و لەگەڵمان بن ئێمە ئەو بەردەرکی سەرایەتان بۆ دەکەین بە مەیدانی خوێن رشتن، بەڵی سەردەمی گوڵ و گوڵزار و ئاشتی و ئاوەدانی بەسەر چووە سەردەمی کوشتن و بڕین و ئازاردانە، سەردەمی دیموکراسی بێ فیلتەر و بێ بەربەستە.
خاوەنی کۆمپانیاکانی نالیا کە هاوکات سەرۆکی گرووپی (نەوەی نوێ)یە، هەڕەشەی هەڵواسینی بەرپرسانی باڵای کوردستان دەکات بە میوانێکی رەزاقورسیان دەزانێت.
شاسوار عەبدولواحید بابەتێکی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیوە و تێیدا بە ناڕاستەوخۆ داکۆکی لە کاندیدکردنی چەند پەرلەمانتارێکی گرووپەکەی بۆ پۆستەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە کە سەرجەمیان نەیانتوانی جگە لە دەنگی فراکسیۆنەکەی خۆیان، تەنیا یەک دەنگی دیکەش بهێنن. کەسێک بە ناوی ئاری دەلاک پێی گوتووە کە یەکێتی ڕێگەی بە گرووپەکەی شاسوار و گۆڕان داوە، ڕەخنەی لێ بگرن.
لەوەڵامدا شاسوار عبدلواحید دەڵێت:- ”منەتمان بە باوکی یەکێتیش نییە، یەکێتی بە خێری خەڵکی سلێمانی لەم شارە جێگایان بۆتەوە، خۆیان میوانێکی رەزا قورسن و رۆژێک دێت بەرپرسەکانی یەکێتی و کوڕانی تاڵەبانی لەو بەردەرکی سەرا وەک مفەوەز شەماڵ هەڵدەواسرێن، ئەم کۆمێنتەیشم بۆ هەڵبگرە بۆ مێژوو“
لە وەڵامدا قوباد تالەبانی کوری بچوکی مام جەلال تاڵەبانی تۆمارێكی دهنگی بڵاو دەکاتەوە و بە شانازیەوە دەڵێت پێگەکەم رێگەم نادات وەڵامی بدەمەوە گەر نا منیش کێشەکەم بە عەشایەری چارەسەر دەکرد، ئاماژەیە بۆ ئەوەی بڵێت شاسوار عەبدولواحید تۆ ئێستا سەرۆکی جوڵانەوەیەکیت باشترە خەریکی کارو پرۆژەی خۆت بیت.
"لام سهیره كهسێك كه خۆی بهنهوهی نوێ وهسف دهكاتو خۆی بهنهوهی نوێ دادهنێتو حهرهكهكهشی ناوی نهوهی نوێیه بیر لهچارهسهره قهدیمهكان دهكاتهوه"
قوباد تاڵهبانی لهو تۆمارهدا دهڵێت "لام سهیره كهسێك كه خۆی بهنهوهی نوێ وهسف دهكاتو خۆی بهنهوهی نوێ دادهنێتو حهرهكهكهشی ناوی نهوهی نوێیه بیر لهچارهسهره قهدیمهكان دهكاتهوه، بیر لهههڵواسینو سێدارهدانو ئهو قسانه دهكاتهوه، ههڵواسینو كوشتنو ئیعدام پهیڕهوكردنی بیروباوهڕی سهدامه".
پێدەچێت سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەستی بەوەکردبێت کۆمێنتەکەی دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا نەهێناوە بۆیە لە میدیاکەی خۆیەوە بەرنامەیەکی بۆ ساز کراو تیایدا وتی هەروەک چۆن لە سلێمانی پێشتر قسەم لەسەر سەرکردەکانی یەکێتی کردبو، لەهەولێریش پێموایە "رۆژێک دێت سەرکردەکانی پارتی و کوڕانی بارزانی لەبەردەم قەڵا لەسێدارە دەدرێن، چونکە ئەوەی بەرامبەر ئەو خەڵکە دەیکەن لە مێژودا جگە لە جینۆساید، وەکو ئیهانەکردنی تاک شتی وا بەرامبەر تاکی کورد نەکراوە".
پێدەچێت بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەواوی مەبەستی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان زانیبێت و ئامادە نەبون بچوکترین دژایەتی ئەم لێدوانانەی بکەن، هۆکاری وتنی ئەم قسانە بۆ کەسێک کە خاوەنی جوڵانەوەیەکی سیاسی بێت و خاوەنی ٨ کورسی پەرلەمان بێت لە پەرلەمانی کوردستان دوو هۆکار لە پشتی ئەم قسانەوە دەبینرێت.
گرنگترین شت ئەوەیە خەڵک باسی بکات، جنێوی پێ بدرێت یان ستایش بۆ ئەو وەک یەک وایە گرنگە باس بکرێت.
یەکەمیان ئەوەیە شاسوارعەبدولواحید هەستی بە سەرقاڵی میدیاو هاوڵاتیان بە حزبەکانی پارتی و یەکێتی دەکات و هەڵدەدات بیرو هۆشی هاوڵاتیان ببات بەلای خۆیدا و پرسێکی لەو پرسانە باشتری بەخەیاڵدا نەهاتووە و پێی وابوو تەواوی میدیاکان روماڵی قسەکانی دەکەن و وەڵام دەدرێتەوە و دەبێت بە باسی سەرەکی میدیاکان حەزی بە سەرکێشی و دەیەوێت بەردەوام پاڵەوان بێت و لەسەر شاشە بێت، بۆ ئەو گرنگترین شت ئەوەیە خەڵک باسی بکات، جنێوی پێ بدرێت یان ستایش بۆ ئەو وەک یەک وایە گرنگە باس بکرێت.
ئەم قسانەی شاسوار لەم دواییەشدا کردنی وەک پێشووی تەنها بۆ راکێشانی سەرنجی میدیاو هاوڵاتیان بوو.
لە لایەکی دیکەوە ناوبراو هەمیشە هەوڵدەدات بڵێ من داهاتوو دەخوێنمەوە و هەمیشە هەوڵی وتنی جیاوازترین بیرۆکە دەدات دەیەوێت بڵێت من یاخیم لەم دەسەڵات دارانەو من ئۆپۆزسیۆنم بەڵام تا ئێستا پێچەوانە بووە و بە ٨ کورسییەوە بەشداری لە یەکەمین کۆبونەوەی پەرلەمان کرد و کاندیدی هەبوو بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان کە لەپەرلەمان تارەکانی خۆیان زیاتر دەنگیان نەهێنا، دەتوانین بڵێن ئەم قسانەی لەم دواییەشدا کردنی وەک پێشووی تەنها بۆ راکێشانی سەرنجی میدیاو هاوڵاتیان بوو.
