یه‌كێتیی هۆشداری ده‌داته پارتی: "بیوه‌ستێنن ئه‌گه‌رنا سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌ستپێده‌كات
یه‌كێتیی هۆشداری ده‌داته پارتی: "بیوه‌ستێنن ئه‌گه‌رنا سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌ستپێده‌كات
فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی له‌لایه‌ن چه‌ند حزبێكه‌وه له‌په‌رله‌مانی كوردستان هاته‌ده‌نگ، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌وكاره تاكلایه‌نانه ده‌دات و ڕاشیدهگهیهنێت، "ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ستێندرێت ئه‌وا سه‌ره‌تایه‌كی خراپه‌و هیوادارین هه‌نگاوی دیكه نه‌نێن و لێره‌وه كاره‌كانیان ڕابگرن".
لوقمان وه‌ردی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، "پهلهپهلكردن به‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان و پێكهێنانی لیژنه‌ی یاساییه‌وه دیاربوو، جگه‌له‌وه‌ی نایاسایی بوو، سهرهتایهكیشه بۆ تێكدانی یه‌كڕیزی نیشتمانیی".
وه‌ردی ڕونیشیكرده‌وه، "چونكه به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌و له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، ماوه‌ی 25 ڕۆژ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانه بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌كان".
وتیشی:"ئه‌م پهلهپهلكردنه له‌كاتێكدایه، یه‌كێتیی و پارتی چه‌ند هه‌نگاوێك چونهتهپێشهوه، بۆیه به‌گشتیی كارێكی خراپ بوو، به‌تایبه‌ت بێبه‌شكردنی هه‌ندێك فراكسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان و پێدانی كورسی به‌و لایه‌نانه‌ی له‌پارتیه‌وه نزیكن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی بهSNNی وتوه: هیوادارین هیچ هه‌نگاوێكی دیكه‌ی به‌دوادا نه‌یه‌ت و پرۆسه‌كه لێره‌وه ڕابگیرێت، چونكه ئه‌گه‌ر به‌تاكلایه‌نه ده‌ست ببرێت بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌ندێك یاسای دیكه كه ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه‌و نه‌وه‌ستێنرێت، ئه‌وا سه‌ره‌تای قۆناغێكی خراپ ده‌ستپێده‌كات".
