یەکێتی: بە بەهێزی دەچینە حکومەت
كارگێڕى مهكتهبى سیاسى یهكێتى رایگهیاند،
حزبەکەی بە سەنگو قورساییو پێگەی بەهێزی خۆیەوە بەشداری حكومەت دەكات و دهشڵێت،
پێویستە لە هەرێمی كوردستان بە سازان كێشەكان چارەسەر بكرێن.
قادر حەمەجان كارگێڕى مهكتهبى سیاى یهكێتى لهگهڵ
كارستن ڕاینگە، كونسوڵی سیاسی ئەڵمانیا لە هەرێمى كوردستان كۆبونهوهوە و تێیدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی
هەرێم و ناوچه جێناكۆكهكان کردووە.
بهپێى راگهیهندراوێكی مهكتهبى سیاسى یهكێتى،
له كۆبونهوهكهدا قادر حەمەجان له
بارهى پێكهێنانى حكومهتی هەرێمی کوردستانەوە رایگهیاندوه، یەكێتی لەگەڵ پێكهێنانی
حكومەتێكی بەهێزدایە، كە بتوانێت خزمەتی
هاوڵاتیان بكات و كوردستان بەرەو ئاوەدانی و گەشەسەندنی زیاتر ببات و شەراكەتی
راستەقینە و بڕیاری هاوبەش و بەرپرسیارێتی هاوبەش تێدا رەنگبداتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستوری هەرێمی کوردستان و ئەو
یاسا و پرسانەی هەستیارن و رەهەندی نیشتمانییان هەیە، پێویستە بە سازان و بڕیاری
هاوبەش لە نێوان لایەنە سیاسیەكان بنوسرێنەوە، دەستورێك بێت بۆ ئێستا و ئایندەی خەڵی
کوردستان.
قادر حەمەجان راشیگەیاند، "دەستور پەیوەندی
بەهەموو تاكێكی كۆمەڵگەوە هەیە و كورد لە بەغدا داوای سازان دەكات، پێویستە لە هەرێمی كوردستانیش بە سازان كێشەكان چارەسەر
بكرێن".
