راهێنەرێكی پێشووی ریاڵ سێ یاریزان بە هۆکاری شكستەکە دەزانێت
Zaman24 sport:بێرند شۆستەر راهێنەری پێشووی ریاڵ مەدرید لۆمەی سێ یاریزانی یانەکە دەکات بۆ شكستەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا.شۆستەر کرۆس بە تراکتۆر ناودەبات و وتی “لە ناوەڕاستی مەدرید کەس تۆپ نانێرێت بۆ پێشەوە، تەنانەت لەگەڵ جیرۆناش ناوەڕاستکارەکان نەیانتوانی هەل دروست بکەن و سەرکەوتووبن. کرۆس لە تراکتۆر دەچێت”.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە وەکو شیکەرەوە لە رادیۆی ئۆندا سیرۆ درێژەی بە قسەکانیدا و وتی “ڤاران لەوەدەچوو سێبەرەکەی یاری بکات، هەمیشە لە شوێنێکی هەڵەدابوو. کارڤاخالیش هۆکارێکی دیکەبوو، وەک ئەربێلوا یاری دەکرد نەک خۆی”. مەدرید لە بێرنابیۆ ٠-٣ بە بارسا دۆڕا و ماڵئاوایی لە جامی شا کرد.
