مارسێلۆ جەخت دەکاتەوە کە دەیەوێت ڕیاڵ جێبهێڵێت
پشتگوێخستنی مارسێلۆ لەلایەن سۆلاریەوە لە پێکهاتەی سەرەکیی و گرنگییدانی زۆری ڕاهێنەرەکە بە سێرجیۆ رێگیلۆنی لاو لە شوێنەکەی، ئەگەرەکانی ڕۆشتنی بەڕازیلییەکەی نزیکتر کردۆتەوە.بابەتی جێهێشتنی ڕیاڵ لەلایەن مارسێلۆوە هەر زوو هاتە ئاراوە بەتایبەت دوای ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاوڕێی نزیکی کە لە یارییەکاندا هەماهەنگیی و لێکتێگەشتنێکی باش لە نێوانیاندا هەبوو، مێرەنگی بەرەو یوڤێنتوسی ئیتاڵی جێهێشت.لە تازەترین دەنگوباسی سەبارەت بە جیابوونەوەی کاپتنی دووەمی ڕیاڵ و یانەکەی، کە ڕۆژنامەی ئاس بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی تەلەفزیۆنی Telemadridی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، یاریزانەکە دوو جار لەم هەفتەیە لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی ڕیاڵ کۆ بووەتەوە و بابەتەکەیان تاوتوێ کردووە و وێستگەی داهاتووشی یۆڤی دەبێت بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ هاوڕێکەی پێشووی.باڵەکەی چەپی ڕیاڵ لە وەتەی ساڵی 2007 یەکێکە لە یاریزانە سەرەکیی و کاریگەرەکانی یانەی شاهانە و چەندین ناسناوی گرنگی لەگەڵ بردوونەتەوە. لە ئێستادا تەمەنی 30 ساڵە و زیادبوونی کێشیشی چەند جارێک کێشەی بۆ درووست کردووە کە نەتوانێت بەپێی پێویست کێبڕکێ لەگەڵ لاوەکانی ڕیاڵ بباتەوە بۆ پێگەی سەرەکیی.
