چیتر شەقامەکانی سلێمانی بە کارەبا روناک ناکێنەوە
سهرۆكى ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى رایگهیاند،
كۆمپانیایەكی هۆڵەندی پڕۆژەی روناككردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی بە وزەی خۆر جێبەجێدەكات.
ئازاد حەمەئهمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای
سلێمانی رایگەیاند، كۆمپانیایەكی هۆڵەندی تایبەت بە بەرهەمهێنانی وزهی كارەبا بەتیشكی
خۆر پڕۆژەیەكیان بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر ئامادەكردوە و بڕیارە لە دو
شوێنی تایبەتی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەكە بەبێ بەرامبەر تاقیبكرێتەوە.
پڕۆژەكە لە شەقامی سهرهكى نێوان سلێمانی بۆ
تاسڵوجە جێبەجێدهكرێت و كۆمپانیاكه گرەنتی
داوە بۆ ماوەی 3 ساڵ چاككردنەوە و گۆڕانكاری پڕۆژەكە لەئەستۆ بگرێت.
ئهوهشیخستهرو، پێش كۆتایی ئەم هەفتەیە بەبهشدارى
كارەبای سلێمانی و كۆمپانیاكە كۆبونەوەیەك دەكەن، بۆ ئەوەی دوا بڕیارە لەسەر ئەو پڕۆژەیە
بدرێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە بودجە و جێبەجێكردنی پڕۆژەكە ئاگادار بكرێنهوه.
