وادهى ناردنى بوجهى ههرێم لهلایهن حكومهتى عێراقییهوه دیارى كرا.
جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوودا و بەپێی یاسای بودجە، بەغدا بەشە بودجەی هەرێم ڕەوانە بكات.
بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەهۆكاری هونەری تا ئێستا هیچ شارێكی عێراق بەپێی یاسای بودجە، بڕە بودجەكەی وەك خۆی پێ نەگەیشتووە و چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتای مانگی سێ دا بەغدا بەشە بودجەی هەرێم و شارەكانی دیكەی عێراقیش ڕەوانە بكات.
ڕاشیگەیاند، ئەگەر بێت و هەرێم 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە ڕادەستی حكومەتی عێراق نەكات، ئەوا لە كۆی پارەی بەشە بودجەی هەرێم پارەی ئەو 250 هەزار بەرمیل نەوتە دەبڕدرێت، بەڵام موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەنێردرێت.
بەپیی یاسای بودجەی عێراق، ئەگەر هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حكومەتی ناوەند بكات لەماوەی ئەمساڵدا نزیكەی 11 ترلیۆن دیناری لەبودجەدا بۆ دەنێردرێت.
