دوای 7 ساڵ لە تاوانێك شاجوانێك سزای هەتاهەتایی درا
شاجوانی پێشووی وڵاتەكە بەهۆی كوشتنی خزمەتكارەكەیەوە و بە زیندانی هەتاهەتایی سزادرا و براكەی و هاوڕێیەكیشی لەگەڵدا سزا درا كە هاوكاریان كردووە.
كریشانا سواڤانبیتاك، شاجوانی ساڵی2012 ی وڵاتی تایلاند، خزمەتكارە تەمەن16 ساڵەكەی "گاریا شاریشاك" لە ساڵی2012 دا لەلایەن شاجوانەكەوە بە توندی لێیدراوە و تا مردووە، كریشانا بە هاوكاری براكەی و هاوڕێیەكی كچی لە حەوشەی ماڵی دایكی خزمەتكارەكە لە ژێر دارێكدا شاردویانەتەوە.
لەوكاتەدا ئەو شاجوانە وتبووی كە خزمەتكارەكەی هەڵهاتووە و نازانێت بۆ كوێ رۆشتووە هیچی پێ نەوتراوە، دواتر پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە، بەڵام تا ماوەیەكی زۆر هیچیان لەسەر دەست نەكەوتووە.
لەدوای ماوەی 5 ساڵ لە رووداوەكە دایكی گاریا تەلەفۆنێكی بۆ دێت و ناونیشانی لاشەی كچەكەی و ناوی بكوژەكەی پێدەڵێن، پۆلیس شاجوانەكە و هاوڕێ و براكەی دەستگیر دەكەن، كچی شاجوانەكە ئاگای لە ڕووداوەكە بووە و لە دادگا دانی بە تاوانەكەی دایكیدا ناوە.
شاجوانەكەی پێشوو بە تاوانی كوشتن و شاردنەوەی لاشەی كوژراوەكە سزای بەندكردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا، لەگەڵ سزای دارایی بە بڕی "٣٢ هەزار دۆلار" بۆ دایكی كوژراوەكە، براكەی بە ساڵێك و هاوڕێكەی بە ساڵێك و چوار مانگ سزایی بەندكردنیان بەسەردا جێبەجێكرا.