سوودە گرنگەکانی لۆبیای وشک بۆ جەستەت بزانە
ۆبیا یان بەزالیای ڕەش، سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و سەرەتا لە باشووری ئەوروپا دۆزرایەوە و دواتر بە وڵاتانی دنیا بڵاوبووەوە، لای زۆرێك لە نەتەوەكان خواردنی لۆبیای وشك لە كۆتایی ساڵەكان بە بەخت هێنەر لێكدراوەتەوە، جیا لەوانەیش لە ڕووی پێكهاتەوە پڕە لە بەهای خۆراكی گرنگ بۆ جەستە و تەندروستی مرۆڤ.
سوودەكانی خواردنی لۆبیا:
یەكەم: چەوری لەش دەتوێنێتەوە، لۆبیا ڕێ لە گرژبوونی چەوری دەگرێت، بڕێكی كەم چەوری و كالۆریان تێدایە، زۆر گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كێشی لەشیان دادەبەزێنن، لە یەك بۆ دوو كوپ لۆبیا تەنیا 100 كالۆری هەیە لەگەڵ گرامێك چەوری، بۆیە ڕێ لە زیادبوونی كێش دەگرێ و لە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و شەكرە و خەمۆكی دەتانپارێزێ.
دووەم: سەرچاوەی پرۆتینە، لۆبیا بڕێكی باش پرۆتینی تێدایە وادەكات بڕێكی كەمتر گۆشت بخۆیت، پرۆتین زۆر گرنگە بۆ لەش، چونكە بەشێك لەخانەكانی لەش لە پرۆتین پێك دێن، وەكو ماسولكە، پێست، قژ و نینۆك. سەرەڕای ئەوەش پرۆتین هاوكاری خانەكان دەكات و گەشەسەندنیان چالاك دەكات وزە بە لەش دەدات.
سێیەم: دەوڵەمەندە بەئاسن، لۆبیا بڕێكی باش لە ئاسنی تێدایە، بۆیە ڕێ لە كەمخوێنی دەگرێت كە دەبێتە هۆی شەكەتی و بێهێزی بەتایبەتی لە خانماندا، ئاسن گواستەوەی ئۆكسجین ئاسان دەكات بە درێژایی ئەندامەكانی لەش، بەتایبەت بۆ خانە و ماسولكەكان ئەگەر ئۆكسجین كەم بوو.
چوارەم: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B، لۆبیا بە لوتكەی ڤیتامین B9 و ڕیشاڵ ناسراوە، یەك كوپ لۆبیا نزیكەی 210 میلیگرام ڕیشاڵی تێدایە. بۆیە پێویستە لەخۆراكی رۆژانەدا هەبێت بۆ هەردوو رەگەز. بوونی ڕیشاڵ لە خۆراكدا مەترسییەكانی شێرپەنجەی پرۆستات بە ڕێژەی %60 كەم دەكاتەوە.
پێنجەم: سەرچاوەی بەهێزكردنی پۆتاسیۆمە، تەنیا لە دوو كوپ بەزالیای وشك و كوڵاودا نزیكەی 239 میلیگراو پۆتاسیۆمی تێدایە. پۆتاسیۆم پێكهاتەی خۆراكی گرنگە كە فشاری خوێن بە ئاسایی دەهێڵێتەوە و مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە و پارێزگاری لە تەندروستی ماسوولكە و ئێسك دەكات