ئایا دەربارەی "غودە" ئەم زانیاریانە دەزانیت ؟
لەبەر گرینگی و بەربڵاوی نەخۆشیەکانی غودە و زۆر پرسیارکردنی خەڵک دەربارەی بە پێویستم زانی کە نیشانەکانی غودەی سام بەڕونی باسکەم بۆتان
(بیناسەرەوە ئەگەر ٣ یان چوار نیشانەت هەبوو , نەوەک یەک دانە )
١- زیادکردن لێدانى دڵ (هەنێ جار ناڕێک لێدان )
٢-کەم کردنى کێش ( هەرچى دەخوات هەر پێ ى زیاد ناکات وە کەمکێش دەبێ !! )
٣- پەست بوون بەگەرما .. حەزکردن لە سەرما و ساردى ( هەندێک جار عاشقى ئاوى ساردن )
٤-ئەرەق کردنەوەیەکى زۆر
٥-سک چوون
٦-دەستە لەرزە ( دەستى نەرم نەرم دەلەرزێ )
٧-تووەڕەیى و عەسەبى بوون ( واتە دردۆنگى و زوو هەڵچوون )
٨- کەم بوونەوە یان نەمانى خوێنى ( مانگانەى ئافرەت ) هەندێ جار
شوو دەکا و منداڵى نابێ , دواتر دەردەکەوێ هۆکارەکەى ئەمەیە و چارەدەکرێ و مناڵى دەبێ .
٩-چاوەکانى زەق دەبن , بۆ دەرەوە دەکشێن , هەندێجار وەدەرکەون کە چاوت لێ زەق دەکەنەوە و مۆڕەت لێ دەکەن , ئەوەش بەهۆى کشانە دواوەى پێلوەکانى سەرەوەى چاوە .
تاقیگەی دایک: وەک دایک