ڤیدیۆ: هێرش کردنەسەر پزیشکانی نەخۆشخانەی شۆڕش
کەسوکاری نەخۆشێک هێرش دەکەنە سەر کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەی شۆڕش دوای ئەوەی نەخۆشەکەیان بۆ ماوەی دەڕۆژ لەو نەخۆشخانەیە دەمێنێتەوە و چاودێری دەکرێت بەڵام سەرئەنجام گیان لەدەست دەدات.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆی و ئەوزانیارییانەی دەست کەوتووە تێیدا هاتووە، لەلایەن کەس وکاری نەخۆشێك کەزیاتر لە 10 ڕۆژ لە بەشی چاودێری ورد خزمەت کراوەو جۆری نەخۆشیەکەی دۆزراوەتەوە کە نەخۆشیەکی دەگمەن بووە لە شاخوێن بەری دڵیدا کێشە هەبووە.
لەبەشێکی دیکەی زانیارییەکاندا هاتووە، ئەو نەخۆشە پێویستی بە نەشتەر گەری هەبووە ئەو جۆرە نەشتەرگەریە نەک لە سلێمانی بەڵکو لەهەموو عێراقیش ناکرێت، وە گواستنەوەی بۆ دەرەوەش زۆر مەحاڵ بووە.
سەرچاوەیەک لە پزیشکانی چاودێری لە نەخۆشخانەی شۆڕش ڕایگەیاند"ئەوەی لەتوانای نەخۆشخانەی شۆڕشدابوە بۆی کراوە، بەڵام لەکۆتای دا گیانی لەدەست داوە".
وتیشی"سەرەڕای هەوڵوماندوبونی دکتۆرەکان، کەسوکاری ئەو نەخۆشە پەلاماری دکتۆرەکان دەدەن و دەست دەکەن بەشکاندنی دەرگاو پەنجەرەی ناو نەخۆشخانەکە ". باسی لەوەشکرد"مەبەستمانە بەخەڵکی بڵین لەکاتێکدا ئەم جۆرە نەخۆشانە بەهیچ شێوەیەک لە نەخۆشخانەکانی تر وەرناگرن تەنها نەخۆشخانەی شۆڕش دەرگای کراوەیە بۆ هەموو کەس بەڵام بەردەوام لەلایەن کەس وکاری نەخۆشەوە ئەم جۆرە رەفتارانە ئەنجام دەدرێت".
