ڕێباز حەملان گەڕایەوە بۆ وەزارەتەکەی
ڕێباز محەمەد حەملان وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی دارایی کردو بڕیارە لەسبەینێوە وەک وەزیری دارایی دەستبەکار ببێتەوە. ئەمڕۆ ڕێباز حەملان وەزیری دارایی لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی دارایی کردوە و لە سبەینێوە دەوامی ئاسایی وەک وەزیری دارایی دەستپێدەکاتەوە.
پێشتر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە داوایلێکراوە بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتەکەی و هیچ ڕێگریەکی یاسایی لەبەردەم گەڕانەوەیدا نیە.
ڕێباز محەمەد حەملان یەکێکبوو لەو وەزیرانەی بزوتنەوەی گۆڕان کە لەدوای ڕێگری کردن لەچونی یوسف محەمەدی سەرۆکی پەرلەمان بۆ هەولێر لە١٢\تشرینی دووەمی ٢٠١٥ وەزیرەکانی گۆڕانیش لەلایەن پارتیەوە لەکابینەی حکومەت دەرکران.
ماوەیەک بەرلە ئێستا ڕێباز محەمەد حەملان بەڕەسمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەبزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند.
